ئامادەکردنی لوقمە قازی




پێویستیەکانی لوقمە قازی

٢ پەرداخ ئارد, یەک پەرداخ ئاوی شلەتێن
٢ کەوچکی خواردن زەیت
یەک کەوچکی چا باکین پاودەر
یەک کەوچکی زەڵاتە خەمیرە
٢ کەوچکی خواردن نیشاستە
١ کەوچکی خواردن کاستەر
کەمێک خوێ

هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە تا دەبێتە هەویرێکی لوس و جوان ئینجا نایلۆنی لەسەردانێ هەتا یەک کاتژمێر دوای بکە ناو کیسی کرێم سەرەکەی بە بچوکی ببڕە دوای زەیتەکە لەسەر ئاگری مامناوەند گەرم بکە هەردوو پەنجەت بە زەیت چەوربکە بە قیاسی دەستی خۆت بکە ناو زەیتەکە کە کەمێک سووربۆوە دەریبێنە هەتا هەموو تەواو دەبێت، ئینجا بۆ جاری دووەم بەتەواوی بیبرژێنە ئینجا بیکە ناو شیلەی سارد با ٥ خولەکێک لەناو شیلەکەبێت بۆئەوەی هەليمژێت بەو شێوەیە کرژو جوان دەبێت نەرم نابێتەوە

ئامادەکردنی شیلەبۆ لوقمە قازی

٣ پەرداخ شەکر
یەک پەرداخ و نیو ئاو
کەمێک ئاوی لیمۆ
کەمێک زەعفەران یاخود ڕەنگی پرتەقالی بۆ جوانی ڕەنگەکە
لەسەر ئاگر ١٢ خولەکێک دەیکوڵێنی دوای دایدەنێی تا بەتەواوی سارد دەبێتەوە  ئەوەی لە کۆتایشدا مایەوە هەڵیگرن بۆ جاری دیکە ئیشتان پێی دەبێت

نموذج الاتصال