بۆ ئامادەکردنی ماست باشتر شیری فرێش بەکاربێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ھەموو کەس بەدەستی نا کەوێت
پێم باش بوو بە شیرو ماستی سوپەرمارکێت دروستی بکەم
قیاسەکان
٣ کارتۆن یاخود ٣ لیتر شیری فول چەوری
لەگەل نزیکەی ٣ کەوچکی خواردن ماستی کارتۆن
دروست کردنی
شیرەکە دەکوڵێنی تا ئەکاتەی دەیەوێ ھەڵچێ بەردەوام تێکیدە ئینجا لەسەر ئاگرێکی ھێواش داینێ بۆماوەی نیو کاتژمێرێک دوای ئەوە ئاگرەکەی بکوژێنەوە تا پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ ٤٠ تا ٤٥ پلە گەرمی لەوکاتە ھەوێنەکەی تێکە سەری لەسەر دانێ دایپۆشە تا بەیانی ئینجا دوای ئەوە راستەوخۆ پەڕۆ خامی بکەسەر بۆ تا ڕۆژی دواتر بکە ناو سەلاجە