ئامەدەکردن و برژاندنی باڵی مریشک لەناو فڕنی







٢ کیلۆ باڵی مریشک یاخود بەپێی خێزان
٢ کەوچکی خواردن زەیت
یەک کەوچکی زەڵاتە دۆشاوی بیبەری سور
یەک کەوچکی چا بیبەری ڕەش
یەک کەوچکی چا بیبەری سوری تون واتا تیژ
خوێ
یەک دەنکە سیر بەپێی ئارەزووی خۆتان لە رەندە بدەن
دوای ئەوەی باڵە مریشکەکە دەشۆیتەوە هەموو بەهاراتەکانی پێوە دەکەیت دەیکەیتە ناو سەلاجە کاتژمێرەک دوای ئەوە لەسەر سینی فڕنیەکە ڕێزیان دەکەی لەگەڵ پەتاتە
پەتاتەکە تەنها قاش دەکەی خوێی پێوەدەکەیت لەگەڵ کەوچکەک زەیت
لەسەر دەرەجەی ٢٠٠ سەرو ژێری بەیەکەوە لەریزی دووەمی خوارەوە هەتا دەبرژێت کاتژمێرەک زیاتری دەوێت ئاگاداربن 
لەگەڵ   سەوزەوات پێشکەش دەکرێت 











نموذج الاتصال